دەستەى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى عێراق رایگەیاند، پلەى گەرما لە ئەمڕۆ هەینییەوە بەرز دەبێتەوە و پێشبینى دەکەن لەم مانگەدا بگاتە 40 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ هەینى 18ـی نیسانى 225، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە پلەى گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکات و دەچینە نێو کەشى هاوینە، بەڵام کەشوهەوا ناجێگر دەبێت".
بەگوێرەى پێشبینى دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما 31 پلە دەبێت کە لە هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار، موسەننا، بەسرە، بابل، واست، نەجەف و مەیسان تۆمار دەکرێت.
عامر جابرى رایگەیاند، پلەى گەرما لە هەرێمى کوردستان نزمە و ناگاتە 30 پلە.
دەستەکە دەڵێت، پلەی گەرما ئەمڕۆ لە هەولێر 20 پلە، سلێمانی 22 پلە و دهۆک 23 پلە دەبێت.
وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەشڵێت: "پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەى پلەى گەرما لەم مانگەدا تاوەکو 40 پلە بڕوات، بەڵام دیاریکردنى ئەو رۆژانەى دەگاتە ئەو پلەیە دیار نییە".
وەڵام بدەوه