سەركۆماری عێراق داوا لە سەرۆكی رەوتی سەدر دەكات پاشگەزببێتەوە لە بڕیاری بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
بەپێی نامەیەكی بڵاوەپێكراو كە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن سەركۆماری عێراقەوە ئاڕاستەی موقتەدا سەدر كراوە، دكتۆر لەتیف رەشیدی سەركۆماری عێراق داوای لە رێبەری رەوتی سەدر "موقتەدا سەدر" كردووە كە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكات.
ئەم نامەی سەركۆماری عێراق دوای ئەوە دێت لە مانگی رابردوودا موقتەدا سەدر بە هۆكاری هەبوونی گەندەڵی بڕیاری دا بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكات و ئاماژەیشی كردبوو كە عێراق لە كۆتا هەناسەكانیدا دەژیت.
جێگەی ئاماژەیە لە حوزەیرانی 2022 سەدر بڕیاری پاشەكشەی دا لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و 73 پەرلەمانتاری رەوتەكەی لە پەرلەمان كشاندەوە.
وەڵام بدەوه