لە ساڵی 1988 قۆناغەكانی پڕۆسەی ئەنفال دژ بە گەلی كوردستان دەستی پێكرد، ئەمڕۆش لە بەغدا ڕێوڕەسمێكی شایستە بۆ زیندووڕاگرتنی یادی (37) ساڵەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی 4ی 2025، نووسینگەی كەركووكی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، كە بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كورد لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان و ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان ڕێوڕەسمێكی شایستە بۆ زیندووڕاگرتنی یادی (37) ساڵەی پڕۆسەكانی ئەنفال دژ بە گەلی كورد بەڕێوەچوو.
لەم بۆنەیەدا، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتارێكی پێشكەش كرد و جەختی لەوەش كردەوە، كە "ئه‌نفال به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژییه (جینۆساید)، له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگواستنی زۆره‌ملێ و خاپووركردنی لادێ و شاره‌كان، به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كان و ده‌ركردن و ئاواره‌كردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران هاووڵاتیی ره‌سه‌ن له ناوچه‌كانیان و شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی پاكی قوربانییان له‌ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كاندا، وه‌كوو حاڵی كه‌سوكارمان له ناوه‌ڕاست و باشوور، کە ته‌نها گوناهیان ئه‌وه بووه به حوكمڕانی دیكتاتۆر ڕازینه‌بوون و ویستویانه به ئازادی و سه‌ربه‌رزی بژین."
شاخەوان عەبدوڵا، ڕاشیگەیاند: "وه‌كوو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی گه‌ل به هه‌موو پێكهاته و ڕه‌نگه‌كانییه‌وه، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و شه‌رعی و یاساییمان لەسەرشانە و داوالێکراوین له‌لایەن گه‌له‌كه‌مانەوە، بە داڕشتنی یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان ڕێگە لە گەڕانەوەی به‌عس و بیرۆكه شۆڤێنییه‌كانی بگرین، لەسەر حكوومه‌تی فیدراڵیش پێویسته، پابه‌ند بێت به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی یاسایی و نیشتمانی له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییانی پڕۆسه‌كانی ئه‌نفال به مادی و مه‌عنه‌وی و لابردنی زیانه‌كان و سووككردنی بارگرانی سه‌رشانیان، لەگەڵ ئەنجامدانی كاری جدی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به كه‌سوكاریان."
وەڵام بدەوه