Kurdistan Press - سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

دەقی ڕاگەیەندراوی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی ڕژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە، ئەو تاوانە دڕندانەیە ڕووخساری ناشیرین و ڕەگەزپەرستیانەی ڕژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی ڕق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لە نێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە، ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پڕۆسەی بنیاتنان و گەشەپێندان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر.

درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه