KurdistanPress...

CLOSE

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردوە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

 

عیراق لە مانگی ئازاری رابردوودا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاش رایدەگەیەنێت:" هەناردەی نەوتی عیراق زیادیکردووە و ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی هەناردەی وەرگرتووە"

ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کردووە:" هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئازاردا 5.487 ملیۆن بەرمیل بووە و بەراورد بە مانگی شوبات زیادیکردووە کە لەو مانگەدا 4.900 ملیۆن بەرمیل بووە"

دەشڵێت:" عیراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئازاردا رۆژانە 170 هەزار و لە هەفتەی دووەمدا 202 هەزار و لە هەفتەی سێیەمدا 203 هەزار و لە هەفتەی چوارەمدا 132 هەزاری رەوانەی ئەمریکا کردووە"

ئاماژەی بەوەشکردووە:" عیراق لە ریزبەندی حەوتەمی وڵاتانی جیهانی لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا وەرگرتووە و دوای هەریەک لە کەنەدا و مەکسیک و سعودیە و بەرازیل و فەنزویڵا و کۆڵۆمبیا کەوتووە"

 لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش بەپێی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا" عیراق پلەی دووەمی وەرگرتووە و لە دوای سعودیەوە دێت کە بڕی 6.696 ملیۆن بەرمیلە ، لیبیاش لە پلەی سێیەم دێت 1.829ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه