ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕۆژی شەممە 12ی 4ی 2025 داوای لە لایەنگرانی کردووە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە و تووڕانە ئەنجام بدەن بۆ سەركۆنەكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەزە.
لە بەیاننامەیەکدا سەدر بە دیاریکراوی ئاماژەی بەوە کردووە، لە كاتی نوێژی هەینی لە شوێنی دیاریکراو و لە پارێزگاکانی عێراق خۆپیشاندان بكرێ.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر فەرمانی كردووە لە كاتی خۆپیشاندانەكە ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا بسووتێنرێت و جگە لە ئاڵای فەلەستین و عێراق هیچ ئاڵایەک هەڵنەگیرێت.
وەڵام بدەوه