ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، هێزێكى گه‌وره‌ى (پاراستنى یاسا) له رێگه‌ى تكریته‌وه به‌ره‌و به‌غدا جووڵاوه، پێشبینى ده‌كرێت له خۆپێشاندانى مامۆستایان به‌كار بهێنرێت.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌یان ئۆتۆمبێلى هێزى پاراستنى یاسا، له رێگه‌ى تكریته‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كراون، نازانرێت هۆكارى ئه‌و جووڵه‌یه چییه، به‌ڵام به دوورى نازانێت له خۆپێشاندانى مامۆستایان به‌كار بهێنرێت، چونكه پێشبینى ده‌كرێت مامۆستایان و توێژه‌كانى تر‌ى مووچه‌خۆران خۆپێشاندان بكه‌ن.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مامۆستایانى عێراق بایكۆتى ده‌وامیان كرد، دوێنێ سێشه‌ممە سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى عێراق، به‌شداریى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد و دواتریش ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیارى له به‌رژه‌وه‌ندیى مامۆستایان ده‌ركرد، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى تێدا نه‌بوو.
هێزى پاراستنى یاسا، هێزێكى عێراقییه و سه‌ربه وه‌زاره‌تى ناوخۆیه، ئه‌و هێزه پۆلیسه له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له 2019 دامه‌زرا، ئه‌ركى سه‌ره‌كیى هێزه‌كه رێكخستنى خۆپێشاندان و پاراستنى خۆپێشانده‌رانه.
وەڵام بدەوه