رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تاكه به‌ربه‌ستى به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانییه بۆ چه‌ككردنى میلیشیاكان. هه‌مان رۆژنامه به دووریشى نازانێ ئێران پشت له نوورى مالیكى و حه‌شدى شه‌عبى بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى نیسان، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له هه‌وڵه‌كانى سوودانى ده‌كات بۆ چه‌ككردنى میلیشیكان و نه‌هێشتنى حه‌شدى شه‌عبى، به شێوه‌یه‌ك هیچ به‌ربه‌ستێكى له‌به‌رده‌م نه‌ماوه نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا نه‌بێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بۆئه‌وه‌ى كه مالیكى له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌ككردنى ئه‌و هێزانه نه‌بێت.
كه‌چى هه‌مان رۆژنامه باسى له‌وه كردووه، نوورى مالیكى ناتوانێ ئێران رازى بكات له‌وه‌ى له پاڵپشتى میلیشیاكانى به‌رده‌وام بێت و ته‌نانه‌ت چاودێران، باسیان له‌وه كردووه به دوورى نازانن ئێران ده‌ستبه‌ردارى حه‌شد و مالیكى بێت وه‌ك كارتێكى سووتاو سه‌یریان ده‌كات. چونكه پێشتریش پشتى له حزبوڵا و حه‌ماس كردووه.
چه‌ند رۆژێكه بابه‌تى چه‌ككردنى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له عێراق و لبنان بووه‌ته بابه‌تێكى گه‌رمى میدیاكانى دنیایه، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ فشاره‌كان چڕ بكاته‌وه بۆ چه‌ككردنیان.
وەڵام بدەوه