ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرووپە چەكدارەكانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە ئەگەر خۆیان هەڵنەوەشێننەوە، ئەمریكا هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەریان
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری شیعەی نزیک لە هاوپەیمانیی حکومڕانی عێراق، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە و گرووپەکان ئامادەییان بۆ چەکدانان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا دەربڕیوە.
لەئێستادا بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە دەستیانکردووە بە چۆڵکردنی بارەگاکانیان لە پارێزگا گەورەکانى وەکو ئەنبار و نەینەوا.
وەڵام بدەوه