Kurdistan Press - سیستەمی هەڵبژاردن بە تەواوی دەگۆڕێت سیستەمی هەڵبژاردن بە تەواوی دەگۆڕێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیستەمی هەڵبژاردن بە تەواوی دەگۆڕێت

بەپێی ئەو پێشنیازەی رائید مالیكی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشكەشی كردووە، هەر پارێزگایەكی عێراقی وەك بازنەیەكی دەنگدان حسێب دەكرێت، جیا لە بەغدا و بەسرە و نەینەوا، ئەوانە هەریەكەیان دەكرێنە دوو بازنە، جیا لەوە ژمارەی كاندیدانی هەر  لیستێك نابێت لە ژمارەی كورسییەكانی دیاریكراو بۆ هەر پارێزگایەك زیاتر بێت، بەوەش رێگری لە كاندیدكردن بە مەبەستی كۆكردنەوەی دەنگ دەگیرێت كە لە لایەن هەندێك حزبەكان پیادە دەكرێت. 

هەر بەپێی هەموارە پێشنیازكراوەكە، 30%ی كورسییەكان لە هەر بازنەیەكی دەنگدان بۆ ئەو كاندیدانە تەرخان دەكرێت كە بەرزترین رێژەی دەنگیان بە دەست هێناوە و رێژەی 1.5%یان تێپەڕ كردووە، لەوكاتەی 70%ی كورسییەكان بۆ كاندیدی لیستەكان دەبێت، لەگەڵ گۆڕینی هاوكێشەی حسێبكرنی كورسییەكان بەپێی سیستمی سانت لیگۆ بە شێوەیەك لە بری 1.7، لە 1.5ەوە دەست پێ بكات. 

جیا لەوە هەر كەسێك پۆستی هەبێت، لە كاتی خۆكاندیدكردنی بۆ پەرلەمان پێویستە دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە، ئەوەش بۆ رێگرتن لە دووپۆستی و بەكارهێنانی پۆستەكەی بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن، جیا لەوە دانانی رێوشوێنی توند بۆ رێگرتن لە بەرنامەی تۆڕی كۆمەڵایەتی و دابەشكردنی پارچە زەوی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه