Kurdistan Press - عێراق خۆی یەکلاییکردەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران عێراق خۆی یەکلاییکردەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق خۆی یەکلاییکردەوە لە نێوان ئەمریکا و ئێران

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی نیسانی 2025، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران هەڵوێستی هاوسۆزی و تەبایی عێراقی لەگەڵ ئێراندا دووپات كردووەتەوە.

بەپێی پێگەی (سپونتیك) سوودانی ڕایگەیاندووە: "گەلی عێراق و حكوومەتی عێراق لەگەڵ ئێراندایە، لەگەڵی دەوەستێتەوە دژی تەماعكارییە ستەمكارەكان."

بەپێی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی سوودانی جەختی لە بەهێزكردنی هاوڕێیەتی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا كردووەتەوە، بەتایبەت لەم كات و شوێنە هەستیارەی ناوچەكەدا.

سوودانی گوتوویەتی: "پێویستە هەردوو دەوڵەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نیازخراپەكان یەك بگرن."

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمریكا بە توندی هەڕەشە لە ئێران دەكات ئەگەر بێت و بە ڕێككەوتنێكی نوێ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە ڕازی نەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا