مەشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی سەرۆکی دیوانی وەقفی سووننی عێراق لەبارەی دیاریکردنی جەژنی ڕەمەزانەوە کردوویەتی، ناپاکییەکی ئاشکرا و ڕوونە لە خەڵک.
دوای ئەوەی دیوانی وەقفی سوننی لە دیاریکردنی یەکشەممە وەکوو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پەشیمان بووەوە، جبووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) دەڵێت: "ئەوەی سەرۆکی وەقف کردوویەتی، ناپاکییە، وەک چۆن ڕۆژی یەکشەممە لە زۆربەی دەوڵەتانی ئیسلامی جەژنە، وەقف ئەمەی ڕاگەیاند، بەڵام دواتر پەشیمان بووەوە و کردییە دووشەممە."
دەشڵێت: "ئەمە هۆکارەکەی دەستتێوەردانی دەرەکی و جيبەجێکردنی فەرمانی ئێرانە لەڕێی کاریگەریی دەوڵەتی قووڵەوە."
ناوبراو داواشی لە خەڵک و سوننەکان کردووە ئاهەنگ بگێڕن و یەکشەممە جەژن بکەن.
جێی باسە ئەمڕۆ شەممە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ناوەندی ئایینیی شیعە و سوننەی عێراقدا ناکۆکیی لێکەوتەوە و تاکوو ئێستاش مشتومڕی لەسەرە.
وەڵام بدەوه