ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكراى ده‌كات، عێراق ناچار كراوه به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌كه‌ى كه‌م بكاته‌وه و به‌مه‌ش مانگانه بڕى 262 ملیۆن دۆلار داهاتى نه‌وتیی كه‌م ده‌بێته‌وه و كورتهێنانى بودجه، فراوانتر ده‌كاته‌وه.
نه‌بیل مه‌رسوومى، ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆ له‌باره‌ى کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، ڕایگه‌یاندووه: "بەهۆی پابەندنەبوونی عێراق بە پشکی بەرهەمهێنانی ئۆپێک پڵه‌س، عێراق خۆبەخشانە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی 125 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم دەکاتەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه پرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت لەم مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا مانگی حوزەیرانی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ئابووریناسه دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌و هۆیه‌وه هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ نزیکەی 3.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم دەبێتەوە و بەمەش داهاتی نەوتی عێراق بە تێکڕا 262 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا کەم دەبێته‌وه كه ده‌كاته 3.190 ملیار دۆلار ساڵانه، له ئه‌نجام کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2025 فراوانتردەکاتەوە.
وەڵام بدەوه