Kurdistan Press - لەچەند مانگی داهاتوودا عێراق ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت دەبێتەوە لەچەند مانگی داهاتوودا عێراق ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت دەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەچەند مانگی داهاتوودا عێراق ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت دەبێتەوە

فوئاد حسێن:
*ئەمریكیەكان پێیانوتم بڕیاری راگرتنی لێخۆشبون پاشگەزبونەوەی تیادانیە
*بۆ هاوردەكردنی غازیش لە ئێرانەوە كێشەمان هەیە
" نازانین چۆن پارەكەیان بدەینێ‌"

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەمریكیەكان پێیان راگەیاندم، بڕیاری راگرتنی لێخشبوون پاشگەزبونەوەی تیادانیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا، وتى، لە ئێستادا روبەڕوی ئەو سیاسەتە نوێیە بوینەتەوە، بە راشكاوی پێیانوتین درێژكردنەوەی لێخۆشبون نیە، ئەم بابەتەیان لە پاریس پێوتم، لەكاتی دیدارم لەگەڵ ئەمریكیەكان.
وتیشی: جیاوازی هەیە لەنێوان غازو كارەبا، كێشەیان نییە بۆ هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە، بەڵام كێشەی ئێمە ئەوەیە چۆن پارەكە بدەین بە ئێران، لایەنی ئێرانی دەڵێت، ئێمە غازتان بۆ دەنێرین چۆن پارەكەیمان دەدەنێ‌، پێشتر پارەكەیان لە بانكی (تی بی ئای) گلدەدایەوە، لێكگەیشتن هەبوو لەگەڵ لایەنی ئەمریكی بەوەی ئێمە كەرەستەی خۆراكی و پزیشكیان بۆ بكڕین و هاوردەی بكەن، وەك پرسێكی مرۆیی، ئێستا ئەو لێكگەیشتنانە نییە، ترسم هەیە مانگەكانی داهاتوو روبەڕوبەری دۆخێكی سەخت دەبینەوە لە سەرهەڵدانی قەیرانی كارەبا .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه