موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە ژماریەك ڕێنمایی نوێی بۆ "سەرایای سەلام" باڵی سەربازی رەوتەكەی دەركرد كە تێدا، هەڵگرتنی چەکی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە لایەنگرانی قەدەغە كردوە و داوای گەڕانەوەی بۆ مەرجەعە ئاینی و داناكان كردوە، ئەگەر عێراق توشی دوژمنكاری دەرەکی بو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی یاریدەدەری جیهادیی "سەرایای سەلام"، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردوەتەوە و تێدا دەڵێت، لە موقتەدا سەدرەوە رێنمایی بۆ سەرایا هاتوە و داوای لە لایەنگرەكانی كردوە كە واز لە لێدوانی تائیفی بهێنن، چونکە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت و زیان بە عێراق و گەلەکەی دەگەیەنێت و برایەتی لە نێوان ئەندامانی بزوتنەوەکەدا دابمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی رەوتی نیشتیمانی شیعە بەکارهێنانی چەك و بەرزكردنەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بە توندی قەدەغەیە كردوە، وتویەتی، "چارەنوسی نیشتمان و گەلەکەی لەلایەن تاک و گروپێکەوە دیاری ناکرێت"
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەگەر عێراق توشی دوژمنكاری بو، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ حەوزە و مەرجەعەكان و داناکان، نەگەڕێنەوە بۆ لای گەندەڵکاران و ستەمکاران.
ئەوە لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا گرژیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێكی دیكە پەرەیسەندەوە و ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر پێگەكانی حوسیەكانی یەمەن ئەنجامدا و هۆشداری توندی بە دەسەڵاتداری ئێرانیش دا، لەگەڵ ئەوەشدا ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە دەستپێكردوە، بەوەش مەترسی فراوانبونی ململانێکانی ناوچەکە بۆ عێراق دەكرێت

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه