سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ كارێكیان جێبەجێ نەكردوو، مووچەی مانگی ئاداری ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبڕین،
مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەهۆی ئەوەی لە مانگی ئاداردا بەشداریی هیچ دانیشتنێكیان نەكردووە و هیچ كارێكیان جێبەجێ نەكردووە، مووچەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبڕێت.
ئاماژەی بەوەش دا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكە، راوێژ بە لایەنی یاسایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكەین و فەتواش لە مەرجەعییەتی شیعە و سوننە وەردەگیرێت.
وەڵام بدەوه