ئاژانسی (شەفەقنیوز) بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 17ی 3ی 2025 بڵاوی كردووەتەوە، پێت هێگسس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، قسەی كردووە و پەیامێکی هۆشداریی توندی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ڕۆژی یەکشەممە، سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پێگەیشتووە، لەو ماوەیەدا باسیان لە هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا و بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا کردووە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە سوودانیی گوتووە:"هەر دەستتێوەردانێكی گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكان، ئاكامێكی خراپی دەبێت و وەڵامی توندی ئەمریكای بەدوادا دێت."
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستە ڕوو وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستیی خێراکردنی یەکلاکردنەوەی پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان و کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەیان. جەختیشی کردووەتەوە کە ئەم بابەتە جێگەی بایەخی ترەمپ و ئیدارەکەیەتی، هاوکات سوودانی پێی گوتووە حکوومەت کار لەسەر ئەو پرسە دەکات و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنە چەکدارەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەوبارەوە.
هۆشدارییەكەی وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەگەڵ سوودانی یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێرشی سەربازیی بەرفراوانی کردە سەر دەیان ئامانج لە یەمەن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان، ترەمپ ڕایگەیاند: کاتی ئەو گرووپە کۆتایی هاتووە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئێران توند دەبێ.
وەڵام بدەوه