Kurdistan Press - سوودانی نابێتەوە سەرۆک وەزیران سوودانی نابێتەوە سەرۆک وەزیران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی نابێتەوە سەرۆک وەزیران

راپۆرتێكی ئەمەریكی  ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمەریكا گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی بۆ بڕینی زیاتری دەستی ئێران، پێویست دەكات ئەمساڵ ئەمەریكا هیچ بانگهێشتێكی سوودانی نەكات بۆ كۆشكی سپی. 

لە "فۆرێن ئەفێرز" كە دەزگایەكی زەبەلاحی ئەمەریكییە، هەواڵ و راپۆرت و شرۆڤەكانیان رەنگدەرەوەی بەرژەوەندییەكانی حكوومەتی ئەمەریكایە، ئاماژە بەوە دراوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ ئەوپەڕی فشار لەسەر ئێران، پێویستە دەست و پێوەند و بریكارەكانی ئێران لە عێراق نەهێڵێت و بە وردی لە هەڵبژاردنی ئەمجارە لە رێگەی باڵوێزخانەی ئەمەریكاوە پێویست دەكات لە نزیكەوە چاودێری هەموو قۆناغەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكرێت لە عێراق و بە ئاشكرا سەركۆنەی سزای ئەو كەسانە بدات كە دیموكراسی تێك دەدەن. 

لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا، روونكراوەتەوە كە "دەرکردنی ئێران لە عێراق ئاسان نابێت، تاران لەناو دەمارەكانی حکوومەتی عێراقدا زۆر زیاتر لە ئەمەریکا کاریگەرە، ڕەنگە ئێران هەموو لایەنەکانی حوکمڕانی لە عێراقدا بە وردی بەڕێوە نەبات، بەڵام کۆنترۆڵی بەسەر بەغداوە هەیە و حسابی بۆ دەکرێت، واتە کاتێک سەرۆک وەزیرانێک دادەنرێ، کاتێک هێزێکی سوپای پاسداران دەیەوێت لە عێراقدا بێت و بچێت، یان کاتێک ئێران دەیەوێت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە خاکی عێراقەوە ئاراستەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمەریکا بکات، لەم ساتانەدا ئێران عێراق لەكار دێنێت و خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە."

زیاتر لە راپۆرتەكەدا هاتووە،  ئێران شارەزایە لە هەڵبژاردنی براوەکانی هەڵبژاردنی عێراقدا، ساڵی 2018دا، پلانی سەرکەوتنی عادل عەبدولمەهدی بۆ خولی سەرۆکایەتیی دانا، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس، تاقیکردنەوەی دڵسۆزی بۆ عەبدولمەهدی کرد و کاتێک دەرچوو، باڵە لایەنگرەکانی ئێرانی ڕاسپارد پشتگیری بکەن. هەروەها تاران لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ساڵی 2021، سەرکەوتووانە دەستوپێوەندەکانی جووڵاند، هەرچەندە باڵە پێوەندیدارەکانی ئێران بە جیاوازییەکی زۆر دۆڕان، لە کاتێکدا بەرپرسانی سەربەخۆ هەوڵیان دەدا حکوومەت پێکبێنن، سوپای پاسداران هانی میلیشیاکانی سەر بە خۆی دەدا ڕێساکانی پێکهێنانی حکوومەت بە قازانجی خۆیان بگۆڕن و ناڕەزایەتیی دەربڕن بەرانبەر ئەنجامی هەڵبژاردن و هێرشی جەستەیی بکەنە سەر ڕکابەرە سیاسییەکان، لە ئەنجامدا سوودانی وەك كاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە ئێران پشتیوانیی دەکات، سەرەڕای ئەوەی کورسییەکانیان کەمتر بوو، توانیان عێراق بگرنە دەست.

لە درێژەی شیكردنەوەكەی فۆرێن ئەفێرزدا هاتووە كە واشنتن دەتوانێت ئەم شێوازە تێک بدات، بەڵام پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێرانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا حکوومەتی ئەمەریکا خوویەکی پەرە پێدا کە پشتگیری لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات، لەناویاندا عەبدولمەهدی و سوودانی، تەنانەت ئەگەر بووکەڵەی ئێرانیش بن. 

هۆكاری بەردەوامی پێوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق لەلایەن شرۆڤەی راپۆرتی رۆژنامەكەوە بەوە لێك دراوەتەوە كە داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمەریکا، ترسیان لەوە هەبوو عێراق بکەوێتە شەڕی ناوخۆ یان دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" دەست بەسەر وڵاتەكەدا بگرێت، بۆیە بەردەوامبوونی پێوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بە هەر نرخێک بێت، زۆر گرنگ بوو بۆ ئەمەریکا.

"بەڵام ئیتر پێویستە واشنتۆن ڕێبازێکی لەو شێوەیە لەناو ببات، چەکدارانی داعش چیتر لە دەرگاکانی بەغدا نادەن، کاریگەریی ئێران لە سەرانسەری ناوچەکەدا لاواز بووە و عێراق بە تەواوی تێکەڵی دەوڵەتە عەرەبییەکان بووەتەوە. لە پێش هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی پەرلەمان لە ئۆکتۆبەری داهاتوو، واشنتن دەبێت ئەوە بخاتە ڕوو کە هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتی لە مانەوەی سوودانی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا نییە. " لە درێژەی شیكردنەوەی فۆرێن ئەفێرزدا وا هاتووە. 

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەیشدا هاتووە، ئەمەریکا نابێت ئەمساڵ سوودانی بانگهێشتی کۆشکی سپی بکات، ئەمەیش ئاماژەیەکی ڕوون دەدات کە پشتگیری واشنتۆنی نییە. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێویستە لە نزیکەوە چاودێری هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بکات و بە ئاشکرا سەركۆنە و سزای ئەو کەسانە بدات کە دیموکراسیی تێک دەدەن. بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا و دواتر پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی ئازاد و دادپەروەرانە جێبەجێ بكرێ كە تەنیا لە ژێر کاریگەری عێراقییەکاندا بێت.

سێ سازشی سوودانی بۆ ئەمەریكا لە پێناو مانەوەی خۆیی و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دەسەڵات " رازیبوون بە دووبارە هەناردەی نەوت یەكێكیانە" 

لە درێژەی راپۆرتە ئەمەریكییە هاتووە پێدەچێت سیاسەتوانانی عێراقی ئێستە، زۆر گرنگی بە ڕازیکردنی ئەمەریکا بدەن، حکوومەتی سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە /هاوپەیمانە نزیکەكەی ئێران/ ئێستە لاوازن، بۆیە تیمەکەی سوودانی لە کۆتایی مانگی یەکی 2025دا سێ سازشیان بۆ بەرپرسانی ئەمەریکا کرد، لەوانە: لابردنی فەرمانی گرتنی سەرۆك ترەمپ بەهۆی کوشتنی تیرۆریستان لە بەغدا لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا، ڕەزامەندی لەسەر ئازادکردنی توێژەری زانکۆی پرینستن "ئەلیزابێس تسورکۆڤ" کە لەلایەن کەتایبی حزبوڵڵای عێراقی سەربە ئێران، بە بارمتە گیراوە، هەروەها تێپەڕاندنی هەموارکردنەوەی بودجەی 2025 کە لە مێژە کوردەکانی عێراق داوای دەکەن لەپێناو هەناردەكردنەوەی نەوت، ئەم توێژەی کۆمەڵگەی عێراق نزیکترین پێوەندییان بە ترەمپەوە هەیە. ئەم سازشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی هاوپەیمانانی ئێران لە عێراق هەست بە لاوازی دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه