Kurdistan Press - تەیف سامی واژۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات تەیف سامی واژۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەیف سامی واژۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند: هەموو ڕیکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو تەواو کراون و ڕەنگە سبەینێ وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بکات.

شەممە 8ـی ئاداری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند: هه‌موو ڕێكاره‌كان و وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ته‌واو کراون،‌ ئەو تێبینییانەشی کە بەغدا هەیبوون، سەرجەمی چاک کراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، ئێستا تەنیا ئەوەندە ماوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو واژۆ لەسەر ناردنی پارەکە بکرێت، بەڵام وەزیری دارایی  لەوێدا نەبووە.

بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی عێراق، واژۆ لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بکات، دوای واژۆکەش تەمویلی پارەکە دەکرێت و هەر لەگەڵ گەیشتنی بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه