لەو کاتەوەی جارێکی دیکە دۆخی سوریا ئاڵۆز بووەتەوە، بەپەلە عێراق هێزی زیاتری بۆ سنورەکانی لەگەڵ سوریا ناردووە.
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنور، ئەمڕۆ هەینی (7ـی ئازاری 2025) بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و پاراستنی خاکەکەی، هێزەکانی پاسەوانی ئەرکەکانی خۆیان چڕکردوەتەوە بە درێژایی سنورەکان لەگەڵ سوریا، لە دەروازەی رەبیعەوە تا دەروازەی وەلید و کاروانی سەربازی شەو و رۆژ لە ناوچەکە دەبن، سەرەڕای پاڵپشتی سیستمی چاودێریی پێشکەوتوو، ئامادەن بۆ روبەڕبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.
وەڵام بدەوه