Kurdistan Press - ڕۆژە سەختەکانی عێراق دەسپێدەکەن ڕۆژە سەختەکانی عێراق دەسپێدەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژە سەختەکانی عێراق دەسپێدەکەن

سبەی عێراق پێ دەنێتە ناو رۆژێكی سەختەوە، چیتر ئەمەریكا قبووڵی ناكات غازی ئێرانی هاوردە بكات و بەمەش كێشەی كارەبا سەرهەڵدەدات.

رۆژی حەوتی ئادار، گرێبەستی كڕینی غازی ئێران بۆ دابینكردنی كارەبای عێراق كۆتایی دێت، ئیدارەی نوێی ترەمپ چیتر رێگە نادات عێراق ببێتە بازاڕێك بۆ پەیداكردنی سەرچاوەی داهات بۆ ئێران.

بەم بڕیارەش عێراق تووشی ئاستەنگی زۆر دەبێت، چونكە زۆرینەی ئەو كارەبایەی رۆژانە دابینی دەكات، بەو غازە بەرهەم دێت كە لە ئێرانی دەكڕێت. بۆیە چاودێَران پێیان وایە، قەیرانی غاز و كارەبا لە عێراق سەرهەڵدەدات .

ریل كلیەر ئینێرجی ئەمەریكی تایبەتمەند بە كەرتی وزە بڵاوی كردەوە، ئەو دەرفەتە 120 رۆژییەی ئیدارەی بایدن لە كۆتایی دەسەڵاتیدا بە عێراقی دا بۆ بەدەركردنی لە سزاكانی سەر كەرتی وزەی ئێران بۆ كڕینی كارەبا و غاز بۆ وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەینێ هەینی كۆتایی دێت.

 ریل كلیەر ئینێرجی دەڵێت:، ئیدارەی ترەمپیش نیازی ئەوەی نییە جارێكی تر ئەو دەرفەتە بداتەوە بە عێراق بۆ كڕینی كارەبا و غاز، بەمەش دەسەڵاتدارانی بەغدا تووشی دڵەڕاوكێ دەبن.

پێشتر پارەیەكی زۆری بیانی بەتایبەت دۆلار لە عێراقەوە دەچووە ئێران، بەڵام بەهۆی فشاری ئەمەریكا، ئێستە ئەو رێگەی بەسەر ئەو وڵاتەدا  داخراوە، تەنیا غازی ماوە ئەویش سبەی كۆتایی پێ دێت و بەمەش قەیرانە داراییەكانی ئێران گەورەتر دەبن.

سبەی بەوەستانی ئەو پڕۆژەیە، عێراق 40%ی وزەی كارەبای لە دەست دەدات، ئێستەش ناتوانێت جێگرەوەی خێرا بۆ ئەو بڕە كارەبایە دابنێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه