جۆی وێڵسن، كۆنگرێسمانی كۆمارییەكان و كەسایەتیی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردووەتەوە، حەشدی شەعبی كۆمەڵێك تیرۆریستن و دەبێت بوەستێنرێن.
وێڵسن دەڵێ: سەرکردەکانی عێراق چیتر ناتوانن فێڵ لە کەس بکەن، هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە کۆمەڵێک تیرۆریستن و لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن و تەنیا وەڵامی دەسەڵاتدارانی ئێران دەدەنەوە، بە شێوەیەکی یاسایی کراون بە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق و لەلایەن عێراقەوە ھاوکاری دارایی دەکرێن."
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا دەڵێت: "پێویستە ئەم چەتانە بوەستێنرێن، نەمێنن، ھەڵبوەشێنرێنەوە و دادگایی بکرێت."
ئەم كۆنگرێسمانە ئەمەریكییە بەشێوەیەكی بڵند لە چەندین نووسینی دیكەیدا داوای سزادانی ئەو گرووپانە دەكات كە لە عێراقدان و بە پشتیوانی سیاسەتەكانی ئێران هەژمار دەكرێن، هاوكات داوای ڕاگرتنی بردنەدەرەوەی پارە لە عێراق و سزادانی ئەو بانكانە دەكات كە بەشێوەی نایاسایی لە عێراقدا جووڵە بە پارە دەكەن.
وەڵام بدەوه