زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای میسان دزرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3/2025، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە: "کەسانی نەناسراو بڕی 106 ملیۆن دیناریان لهنێو یەکێک لە شوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای میسان دزیووە."
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو شوێنەی دزیەکەی لێکراوە، مووچەی فەرمانبەرانی بە (کی کارد)لێ دابەش دەکرێت.
وەکوو لە وێنەکەدا دەردەکەوێ قاسەیەکی گەورە کە پارەکەی تێدابووە شکێندراوە و پارەکەی لێ بردراوە.
تاوەکوو ئێستا وردەکاریی زیاتر لەسەر تاوانەکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکەوە نەخراوەتە ڕوو.
وەڵام بدەوه