میدیا ئیسرائیلییەکان ئهمڕۆ (دووشەممە 3ى 3ى 2025)، کۆمەڵێک نەخشە و ئاماریان بڵاوکردەوە کە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دهركردنى خهڵكى غەززە و گواستنەوەیان بۆ چەند وڵاتێک، لەنێویاندا چوار وڵاتی عەرەبی، نیشان دەدات.
لە (25ى 1ى 2025)، ترامپ پێشنیاری کرد کە ئەمریکا کۆنترۆڵی غەززە بکات و دانیشتووانەکەی له وڵاتانی دیکە، بەتایبەت میسر و ئوردن نیشتهجێ بکات، لە هەمان کاتدا کەرته وێرانبووهكه ئاوەدان بکاتەوە و بیکاتە “ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
لە ڤیدیۆیەکدا کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای خۆیدا (Truth Social) دیدگای خۆی بۆ داهاتووی کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە پێشتر لە لێدوانەکانیدا سەبارەت بە گۆڕینی کەرتی غەززە، ناوی لێنابوو “ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
بەگوێرەی کۆمەڵێک نەخشە و ئامار کە ماڵپەڕی (the israel generation of victory gaza) بڵاویکردۆتەوە، "پلانەکە دەرچوونی خۆبەخشانەی خەڵک لە کەرتی غەززە لەخۆدەگرێت، ئەمەش پڕۆژەیەکه کە ناوچەکە لە حاڵەتێکی ئاژاوەگێڕی و تیرۆرەوە دەگۆڕێت بۆ سەقامگیری نێودەوڵەتی"، وەک خۆی وەسفیکردووە.
ماڵپەڕەکە هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە "ئەو وڵاتانەی پێشوازی لە خەڵکی غەززە دەکەن، بریتین له: میسر، 700 هەزار فەلەستینی نیشتهجێ بكات لە بەرامبەر پاڵپشتی ئەمریکا بۆ دهسهڵاتدارانى میسر لە پاراستنی ڕێڕەوی کەشتیوانی و قەیرانی ئاو. ههروهها ئوردن ئوردن، کە لە بەرامبەر پاراستنی دهسهڵاتدارانى ئوردن لە هەڕەشەکانی ئێران، ٥٠ هەزار فەلەستینی وەردەگرێت".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "لیبیا لە بەرامبەر داننان بە دەسەڵاتی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر و لابردنی سزاکانی سەری و ڕێگریکردن لە هەژموونی ڕووسیا بەسەر ئەو وڵاتەدا یەک ملیۆن فەلەستینی وەردەگرێت"، ڕوونیشیکردووەتەوە "سۆماڵ 400 هەزار فەلەستینی وەردەگرێت لە بەرامبەر دانپێدانانی وەک دەوڵەت و دامەزراندنی بنکەیەکی ئەمریکی لەوێ بۆ پاراستنی کەشتیوانی نێودەوڵەتی، جگە لە 400 هەزار فەڵەستینی لە پونتلاند و 250 هەزار کەس لە ئەندەنوسیا”.
هەروەها بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، شیلی و کۆڵۆمبیا و ئەمریکای باشووریش 300 هەزار کەس لە بەرامبەر هاوکارییە ئابوورییەکانی ئەمریکا وەردەگرن.
نەخشەکە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکراوی ئەمریکادا نیشان دەدات، بە ئامانجی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ناوچەیەکی ئابووری ئومێدبەخش و کەمکردنەوەی فشارى فەلەستین لە وڵاتانی دراوسێی ئیسرائیل، بەپێی دامەزرێنەرانی پڕۆژەکە.


وەڵام بدەوه