Kurdistan Press - ئەمریکا 18 سەرکردەی عێراق سزادا ئەمریکا 18 سەرکردەی عێراق سزادا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا 18 سەرکردەی عێراق سزادا

لە چوارچێوەی زیادكردنی گوشارەكانی سەر ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا دەستی بە سزادانی بانك و كۆمپانیا و كەسایەتییە عێراقییەكان كردووە، لە ماوەی ئەم هەفتەدا سزای بەسەر پێنج بانكی تایبەت و سێ كۆمپانیای حەواڵەی دۆلار سەپاند، شرۆڤەكارێكی سیاسی  دووپاتی دەكاتەوە كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لیستێكی بە ناوی 18 بەرپرسی حەشدی شەعبی بڵاو كردووەتەوە، ئەوان سزایان دەخرێتە سەر.

د. باسم خەزرەجی شرۆڤەكاری سیاسی لە پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لیستێكی بە ناوەی 18 سەركردەی حەشدی شەعبی بڵاو كردووەتەوە، ئەوان بە بوونی پێوەندی بە سوپای پاسداران و قاچاغی دۆلار تۆمەتبارن.

بەپێی پۆستەكە لەو ناوانەی لە لیستەكەدا هاتووە، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەبو فەدەك سوپاسالاری حەشد و سەركردە لە كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی و هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی گرووپی عەسایب ئەهلولحەق و ئەبو زەینەب لامی بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆیی حەشد و ئەكرەم كەعبی و حوسێن كیلابی و ئەبو ئالا وەلائی و رەیان كلدانی سەركردەی بزاوی بابلیوون هەن

خەزرەجی ئاماژە دەكات، بڵاوكردنەوەی لیستی ئەو ناوانە واتە سزادانیانە لە گەشتكردن و حیسابە بانكی و كردنەئامانجی سەربازییان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا