ئادەم بۆلەر، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، نامەیەکی نوێی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، سەبارەت بەو لێکۆڵەرە ئیسرائیلی-ڕووسییەی لە عێراقدا ڕفێندرا.
بۆلەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی (ئەلیزابێس تسورکۆڤ) ئافرهته ڕفێندراوهكهى دووبارە بڵاوکردەوە و لە کۆمێنتێکدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) نووسیویەتی: "ئەمە چیرۆکی ئەلیزابێس تسورکۆڤە، ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق دەرفەتێکی بۆ ڕەخساوە تا نیشانی جیهان بدات کە ئایا دەبێت سەرۆک وەزیران بێت یان نا".
ئەمە یەکەمجار نییە کە نوێنەری ئەمریکا باسی سوودانی بکات، چونکە سەرەتای ئەم مانگە تۆمەتباری کردبوو بە پێدانى "بەڵێنی درۆ" سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو توێژەرە ڕفێندراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو ئافرهته ئازاد نەکرێت، "دەبێت سوودانی لە پۆستەکەی دەربکرێت".
لە مانگی ئایاری ساڵی 2023، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، تسورکۆڤ کە لە عێراق بێسەروشوێن بووە، لەلایەن لیواکانی كهتائیبی حزبوڵڵای عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕفێندراوه.
كهناڵى (حوڕه)ى ئهمریكی، بڵاوی كردووهتهوه، تسورکۆڤ لە مانگی یەکی ساڵی 2022 گەیشتە عێراق، “بە پاسپۆرتی ڕووسی و بە دەستپێشخەری خۆی بۆ ئامادەکردنی دکتۆرا و توێژینەوەی ئەکادیمی بەناوی زانکۆی پرینستۆن لە ئەمریکا”.
کەتایبی حزبوڵڵا یەکێکە لە میلیشیا عێراقییهكان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و تێکەڵ بە حهشدی شهعبی کراوە.
لە مانگی تەمموزی 2023 حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕفاندنی توێژەرەکە دهست پێكردووه.
وەڵام بدەوه