لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان، ئەمڕۆ سێشەممە (18ی شوباتی 2025) ئاشكراى كرد، نهخۆشى تای خوێنبهربوون کە لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە، لەنێویاندا بەغدای پایتەخت، کۆنترۆڵ ناكرێت و كێشهى ئابوورى گهورهش بهدواى خۆیدا دههێنێت.
سائیر جبووری ئەندامی لیژنهى كشتوكاڵی ئهنجومونى نوێنهرانى عێراق، به (بغداد الیوم)ى ڕاگەیاند، "تا ئەم ساتە هیچ کۆنتڕۆڵێک بەسەر پەتاکە نییە کە بەسەر ناوچەگەلێکى بەرفراوانى وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، بەتایبەت ناوچەی ڕهسافهى بهغدا کە بووەتە هۆى مرداربوونهوهى ژمارهیهكی زۆرى مانگا و گامیش، ئهوهش بووهته هۆى ئهوهى بەخێوکەران بەتایبەتى بەخێوکەرانى گامێش زیانێکی زۆریان بەربکەوێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، "لەڕێگەی بەدواداچوونەوە تێبینیمان کرد کە بەشی ڤێتێرنەری زۆر دواکەوتووە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێشوهخته بۆ ڕیچگریكردن لەو جۆرە پەتایانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئاژەڵدار دەبێت".
ڕوونیشی كردهوه، "پەتاکە لە زۆرێک لە پارێزگاکان تۆمار کراوە، بەڵام ناوچەی ڕهسافە لە بەغدا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەتی مرداربوونهوهى ژمارهیهكی زۆرى گامێش، ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر دۆخی ئابووری دەیان و ڕەنگە هەزاران خێزان دروست بكات".
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە (پەتای کۆنگۆ)ش ناسراوە، 40%ی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون، لە رێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لە ئاژەڵەوە هەڵیدەگرێت و دەیگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات.


وەڵام بدەوه