سەرچاوەیەک لە حکومەتى عێراق بە میدیاکانى راگەیاندوە کە لایەنە حکومییەکان بەشێوەیەکى فەرمیی لەلایەن وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکاوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە قۆناغى یەکەمدا پێنج بانکیان سزادراون، ئەویش بەهۆى تێوەگلانیان لە ئاڵوگۆڕى نایاسایی و بەقاچاغبردنى دۆلار بۆ لایەنە بلۆککراو و سزادراوەکان و لەسەرو هەمویانەوە کۆمارى ئیسلامى ئێران.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە لە ئاگادارکردنەوەکەى ئەمەریکادا ئەوەشهاتوە کە رێگە بەو بانکانە نادرێت لە دوو مانگى داهاتودا کارتى پارەدانى ئەلیکترۆنى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق بەکاربهێنن بۆئەوەى رێگریی لە بردنەدەرەوەى دۆلار بگرن.
جەختیشکراوەتەوە کە ئەم سزایانە کۆتایی نین و لە قۆناغەکانى داهاتودا چەند بانکێکى دیکەى عێراق لەلایەن وڵاتەکەوە سزا بدرێت
لە 19ـى تەمموزى ساڵى 2023، وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا 14 بانکى عێراقیی سزادا، بەهۆى ئەوەى ئاڵوگۆڕى دۆلاریان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدا.


وەڵام بدەوه