وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، مووچەی هەزاران کەس لە چوارچێوەی سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەبڕێت بەهۆی ئەوەی مەرجەکانیان تێدا نییە.
ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێداچوونەوە بە لیستی ئەوانەی پێویستییان بە یارمەتییە، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتیی دوورخراونەتەوە.
-هەوڵەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ دوورخستەنەوە و ڕێکخستنەوە ژمارەیەکی دیکەش.
-ئەم ڕێککارانە دەبنە هۆی دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ ئەو کەرتە.
- هەر لەو چوارچێوەیەدا دەتوانرێت ناوی زیاتر بۆ بەرنامەی پاراستنی کۆمەڵایەتی زیاد بکرێت.
بەگوێرەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، نزیکەی حەوت ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەچوارچێوەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی پارەی مانگانەیان بۆ دابین کراوە، کە ئەمەش 5.6٪ کۆی گشتیی دانیشتووان عێراق دەکات.
مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی لەنێوان 210 هەزار بۆ 315 هەزارە دینارە، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە:- بێکار، بێ هاوژین، تەڵاقدراو، بەشێک لە نەخۆشان و بێ کەسوکاریش دەگرێتەوە.


وەڵام بدەوه