Kurdistan Press - ئەمریکا شوێنی بەرپرسەکانی سوریا ئاشکرادەکات ئەمریکا شوێنی بەرپرسەکانی سوریا ئاشکرادەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا شوێنی بەرپرسەکانی سوریا ئاشکرادەکات

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی چارەنووسی نزیکەی 100 بەرپرس و ئەفسەری ڕژێمی بەشار ئەسەد ئاشکرا دەکات کە پێشتر پەنایان بۆ ناوچەی ئەلبو کەمال بردبوو و ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان هه‌رچه‌نده‌ لەلایەن حکوومەتی ڕاگوزه‌رى سووریاوە ڕێگەی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "عێراق لە 7 و 8ی کانونی یەکەمی ڕابردوودا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلبوکەمال لە سووریاوە پێشوازی لە 2493 سەرباز و ئەفسەر و بەرپرسی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی وڵاتەکەی کرد".

لە 19ی کانونی یەکەم، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەڕانەوەی هەزار و 905 ئەفسەر و کارمەندی سووریای ڕاگەیاند و ڕادەستی هێزێکی پاراستن لە لایەنی سووریاوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری (قائیم)ـەوە، كران.

پێش ئەوەش ئۆپەراسیۆنێکی تری ڕادەستکردنەوە ئەنجامدرا کە دەیان کارمەندی پێشووی ده‌روازه‌ى (ئەلبوكه‌مال)ی لەخۆگرتبوو، کە ئەوانیش لە کاتی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هەڵهاتبوون.

بەڵام بەرپرسێکی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار کە بە هۆکاری ئەمنی پێی باش بوو ناوی خۆی ئاشکرا نەکات، پشتڕاستی کردەوە کە “کۆمەڵێک ئەفسەری سووری ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بە بیانووی ئەوەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت لەکاتی گەڕانەوەیان، بۆیە دەستبەجێ لە ئەنبارەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ئەفسەرانە کە ئامادە نەبوون بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گواسترانەوە بۆ بەغدا، هەروەها دابەشکرابوون بەسەر چەند گروپێکدا، کە یەکێکیان گەشتیان کرد بۆ ڕووسیا و بیلاڕووسیا و دەوڵەتێکی کەنداو".

به‌پێی ڕاپۆرته‌ ئه‌مریكییه‌كه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی: "گرووپی دووەمیان گواستراونەتەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا، هاوكات گرووپێکی دیکە براونه‌ته‌ کەمپی (ئەشرەف) لە پارێزگای دیالە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا".

ڕوونیشیکردووەتەوە، "زۆرینەی ئەو ئەفسەر و فەرماندە سوورییانەی لە عێراق نیشته‌جێكراون پلەی باڵایان هەیە (لە عەمیدەوە دەست پێدەکات)، و ئەوان فەرماندە و ئەفسەری فیرقەی چوار بوون، کە لەلایەن ماهر ئەلئەسەد، برای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ سەرۆکایەتی دەکرا، جگە لە بەرپرسان و ئەفسەرانی هەواڵگری و ڕاوێژکاران”.

ڕاپۆرتەکە لە زاری عومەر عەبدولسەتار، چاودێری سیاسییەوە نووسیویەتی، "ئەو ئەفسەر و کارمەندە سوورییانەی کە ماونەتەوە و پەنایان بۆ عێراق بردووە، پەیوەندییان بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەوە کرد کە ئێران دوای ڕووخانی ئەسەد دایمەزراندووه‌".

بە گوتەی ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ كه‌ پێشتر په‌رله‌مانتار بووه‌ ، “ئەم ژوورە ئۆپەراسیۆنە ئامانجی کۆکردنەوەی ناوخۆی سووریا و چالاککردنی شانە خەوتووەکانی هاوسۆزێتی لە دژی ئیدارەی نوێی سوریا، جا چ لە کەناراوەکان، لە حومس، یان لە ناوچەکانی تری سووریا کە جوڵەی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوویان تێدا هه‌یه‌”، جه‌خت یدەکاتەوە کە “ئێران ئەم ژوورە بەڕێوەدەبات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکوومەتی عێراق ناو و زانیاری ئەو ئەفسەرانە دەشارێتەوە کە لە عێراق ماون، ژمارەیان 93 ئەفسەر و بەرپرسە".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەحمەد ئەلشەریفی، پسپۆڕی بواری ئەمنی و ستراتیجی پێی وایە “رەتکردنەوەی حکوومەتی عێراق بە پێدانی مافی مانه‌وە به‌و ئەفسەر و بەرپرسە سوورییانەی کە نیشته‌جێكراون بەس نییە بۆ بیسه‌لمێنن کە عێراقیان جێهێشتوە”.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “ئەو ئەفسەر و بەرپرسە سورییانەی کە ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان (سندوقی ڕەش)ن بۆ زۆرێک لەو ڕووداوانەی لە سووریا ڕوویان دا، بەتایبەت پرسی هاریکاری نێوان عێراق و سووریا لە ڕێگەی ئەو لایەنانەوه‌”.

ئه‌و پسپۆه‌ڕی بواری ئەمنی و ستراتیجی، جه‌حتی كرده‌وه‌ كه‌ " "ئەم ئەفسەرانە ناگەڕێنەوە بۆ سووریا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا