Kurdistan Press - ئەمەریکا پلانی هەیه سێ بانکی گەورەی بەغدا بخاتە لیستی رەش ئەمەریکا پلانی هەیه سێ بانکی گەورەی بەغدا بخاتە لیستی رەش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریکا پلانی هەیه سێ بانکی گەورەی بەغدا بخاتە لیستی رەش

ئەمریکا سزای سێ بانکی دیکەی عێراقی دەدات

هەریەکە لە بانکی ڕەشید، بانکی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی کە سێ لە گەورەترین بانکی عێراقین، دەنگۆی سزادانیان لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە هەیە، ئەمەش لەچوارچێوەی سیاسەتی نوێی ئەمریکا بۆ زیاتر کردنی گوشارەکانی سەر ئێران، دەیەوێت سزای سێی بانکی عێراق بدات.

جۆناتان شانزەر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی گوتی: پێم وایە لە چوارچێوەی کەمپەینی زۆرترین گوشار کە دۆناڵد ترەمپ دەستی داوەتێ، سزای زیاتر دەبینین، چاوەڕێی زیاتر بە ئامانجگرتنی دامەزراوە داراییەکانی عێراق دەکەین کە کاری نایاسایی دارایی دەکەن و ئێران بە عێراق دەبەستنەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا تا ئێستا چەند بانکێکی عێراقی سزا داوە و رایگەیاند: دوو دڵ نابن لە سزادانی بانکی زیاتری عێراقی ئەگەر دەستهەڵنەگرن لە شوشتنەوەی پارە و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ گرووپە میلیـــ*شیاکان.

لای خۆشیەوە ئینتیفاز قەنبەری شرۆڤەکار دەڵێ: لەو بڕوایەدام حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس، لەوانەش کۆنگرێس مان جۆن وێڵسن و زۆر لە کۆنگرێسمان و سیناتۆرەکان نیگەرانن لەوەی دامەزراوە داراییەکانی عێراق لەلایەن ئێران و گرووپە بە وەکالەتەکان بەکاردێن، بەدیاریکراوی بانکی ڕافیدەین ئێستا زیاتر لە 100 هەزار هەژماری بانکی وەهمی هەیە کە 600 ملیۆن دۆلار لەنێو هەژمارەکانیاندا هەیە، مانگانە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار لەڕێگەیانەوە دەچێتە دەرەوەی عێراق، ئەمە زۆر مەترسیدارە و حکومەتی ئەمریکا ڕێگە بەمە نادات .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه