محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە پەیامێکی بۆ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ناردووە و جەختی لە جێبەجێکردنی دوو خاڵ وەک مەرجی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ کردووەتەوە. سوودانی داوای کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتننی مووچە پابەندبێت، ئەگەر پابەند نەبن مووچە کێشەی تێدەکەوێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا جەختیشی لەسەر دوو خاڵ کردووەتەوە: ناردنی سەدا 50ی داهاتی ناوخۆ، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە و لیستی ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، وەک هەرێمی کوردستان پابەندن بە ڕێککەوتنەکە و ئەوەی لەسەریان بێت جێبەجێی ئەکەن، داواشی کرد حکومەتی عێراقیش بە ڕێککەوتنەکە پابەند بێت.
ئەم بیانوو گرنتەی بەغدا بە هەرێمی کوردستان لەکاتیكدایە لە ماوەی ڕابردوودا شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕێککەوتن، کە تیایدا مووچەی 12 مانگی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 زامن کرا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە مانگانە بەغدا 950 بۆ یەک تریلیۆن دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات


وەڵام بدەوه