فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامی بۆردوومانێکی مانگی رابردووی هێزەکانی بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش راگەیاند، "7 چەکدار کوژراون، یەکێکیان والی کەرکووکە."
ئەمڕۆ شەممە، 8ـی شوباتی 2025، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: "رۆژی 31ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، دوای پێڕاگەیشتنی زانیاری هەواڵگریی ورد، هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە فڕۆکەی ئێف16 بۆردوومانی چەند پێگەیەکی تیرۆریستانیان لە ناوچەی زەرگە کرد، کە مەفرەزەی تیرۆریستانی تێدابوو."
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات: "دوای بەدواداچوون بۆ تەرمی کوژراوان کە ژمارەیان 7 کەسە، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانرا ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت."
وەڵام بدەوه