Kurdistan Press - دکتۆرە ڤیان سەبری : ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا دکتۆرە ڤیان سەبری : ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆرە ڤیان سەبری : ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەر بڕیارێک لەبارەی ھەر پرسێک بدرێت پێویستە بە رێککەوتن بێت و کێشەکانیش جگە لە دانوستان ھیچ رێگەی دیکەی نیە، چونکە شەڕ کێشەکان چارەسەر ناکات و ھەموو لایەنەکانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێستا خۆپێشاندەران لەناو پەرلەمان نەماون و ئەگەری ھەیە ئاڵۆزی دروست بێتەوە لە ھەرکاتێکدا، بۆیە پێویستە ناوماڵی شیعە رێککەون بەپێی دەستوور و تەنانەت ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختەش بکرێت پێویستە بەرێککەوتنی ھەموو لایەنەکان بێت ".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "ئێستا دۆخە ئاڵۆزەکە کۆتایی پێھاتووە و پارتی بەردەوام جەخت لەسەر دانوستان دەکاتەوە و ھەموو لایەنەکانیش لەگەڵ ئەوەن کە دانوستان کێشەکان چارەسەر دەکات نەک شەڕ سەرۆکی پەرلەمانیش دەستپێشخەریەکی ھەبوو کە  پێویستە لە دیالۆگی نیشتیمانی باسی چەند خاڵێک بکرێت کە ھەڵوەشاندنه‌وه‌ی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لەوانەی پێویستە رێککەوتنی لەسەر بکرێت، ھاوکات ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بێت و پێویستە رێککەوتن ھەبێت و ئێمەش وەکو پارتی لەبەیاننامەکەی خۆماندا باسمان لەوەکردووە ئەگەر ھەموو لایەنەکان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە رێککەون پێویستە رێککەوتنێک ھەبێت و زەمانەتێکیش ھەبێت کە ئەنجامەکان قبووڵ بکەن، چونکە ناکرێت ئەنجامەکان قبووڵ نەکرێت و ھەڵەکانیش دووبارە نەکرێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا