دۆناڵد ترەمپ، ئەو لێخۆشبوونە هەڵدەوەشێنێتەوە کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە و ڕێگری دەکات لە "قۆستنەوەی پارەی بەغدا" لهلایهن تارانهوه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئهمڕۆ (چوارشەممە 5ى شوباتى 2025) بڕیاری دا، ئەو لێخۆشبوونە هەڵبوەشێنێتەوە کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە، هاوکات بڕیاریدا ڕێگری لە تاران بكات پارهى بهغدا بقۆزێتهوه.
ئەمەش لە دەقی ئەو یاداشتەدا هات کە ترەمپ واژۆی لەسەر کردووە، کە ئامانج لێی ئەوەیە زۆرترین فشار بخاتە سەر ئێران.
لە بهشێكی یاداشتەکەدا هاتووه: "هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونەی کە بە عێراق دراوە بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە، هەروەها ڕێگریکردن لە قۆستنهوه سامانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە".
وەڵام بدەوه