Kurdistan Press - بە توندی هێرشکرایە سەر دادگای عێراق بە توندی هێرشکرایە سەر دادگای عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە توندی هێرشکرایە سەر دادگای عێراق

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی فەرمانێكی وەلائی دەركرد و جێبەجێكردنی هەرسێ یاسای پەسندكراوی هەمواری باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەویزارە زەوتكراوەكانی كەركووكی وەستاند، كە پێوەست بوون بە هەرسێ پێكهاتەی شیعە و سوننە و كوردەوە، دوای بڕیارەكە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم، بە توندی هێرشی كردە سەر دادگای فیدراڵی و بە نادەستووری لە قەڵەم دا.

بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی دووەم گورز بوو بۆ حەلبووسی، چونكە ئەو بە بڕیارێكی هاوشێوە لە لایەن دادگاكە لە سەرۆكایەتی و پەرلەمانی عێراق دوور خرایەوە، ئێستەش یاسای لێبوردنی گشتی كارتێكی بەهێزی حەلبووسی بوو بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو كایەی سیاسی و بردنەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ.

حەلبووسی لەبارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی گوتی، بە بەردەوام گوتوومانە كە یاسای لێبوردنی گشتی گەڕاندنەوەی مافی بێتاوان و ستەملێكراوانە و بە هیچ شێوەیەك ئازادكردنی تیرۆریستان ناگرێتەوە، ئێمە پێش هەموو كەس قبووڵ ناكەین ئەوان ئازاد بكرێن و بە ئاگری ئەوان سووتاوین.

حەلبووسی دادگای فیدراڵی بە سیاسی تۆمەتبار كرد و گوتی، قبووڵی ناكەین دادگا نادەستوورییەكە یاساكان بە سیاسی بكات و بێبایەخیان بكات و فەرمانی وەلائی ستەمكارانە دژی بێتاوان و ستەملێكراوان دەربكات، بۆیە بە هەموو رێگەیەكی یاسایی و جەماوەری رووبەڕووی بڕیارەكە بە وەستانی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەبینەوە و داوای خۆپێشاندانی فرەوان دەكەین كە كورسیی ستەمكاران بلەرزێنێت و دەسەڵاتی دادوەر جاسم عومێری سەرۆكی دادگاكە رەت بكەنەوە. 

لە كۆتاییدا حەلبووسی داوای پەرەسەندنی هەنگاوەكانی لە دژی دادگاكە و هەموو دامەزراوەكان كرد كە رێز لە ویستی گەل و رێككەوتنەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق ناگرێت، لە رێگەی بایكۆتكردنیانەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا