کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچە دەستیپێکرد.
شەوی پێنجشەممە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و سەرجەم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 31-1-2025، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکەی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق دەستیپێکرد. هەرچەندە بڕیار بوو کۆبوونەوەکە لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لەبەر زۆری ئەندامانی کۆبوونەوەکە، شوێنەکەی بۆ هۆتێل بەغدا گۆڕا، دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه