Kurdistan Press - وادەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرا وادەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرا

رۆژی یەكشەممە 5 ی شوباتی 2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی چەند تەوەرێکەوە کۆ دەبێتەوە

تەوەرێکی تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ، هەموارەكە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت لە كوردستان لە 6 دۆلاری بودجەوە بەرزكراوەتەوە بۆ 16 دۆلار لە هەموارەكەدا،

ئەمە بەشێوەیەكی كاتیی تا ئەوكاتەی لەماوەی 60 رۆژدا دوای بەركاربوونی هەمواری بودجە، كۆمپانیا یاخود لایەنێكی پسپۆڕی نێودەوڵەتیی، بەجیاو بۆ هەر كێڵگەیەك لە كوردستان خەمڵاندن بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات.

یاسای بودجە بۆ سەرتاسەری عێراق بڕی 6 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت دیاریكردبوو، كاتێك لە كۆتاییەكانی حوزەیرانی 2023 یاسای بودجە چووە بواری جێبەجێكردن، ئەمە ناڕەزایەتی حكومەتی هەرێمی لێكەوتەوە، چونكە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت لە كوردستان بڕی (31) دۆلارە.

هەموارەكە بۆ ئەوەیە لە كۆتایدا هەردوو حكومەتی هەولێرو بەغداد لەسەر نرخێكی نوێی تێچووی بەرهەمهێنان بگەنە رێككەوتن.

 ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و داوایکرد پرۆژە یاسایی بودجە بەبێ دەستکاری تێپەڕێنن

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه