Kurdistan Press - کۆبوونەوەکە کۆتایی هات ڕێککەوتن کرا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات ڕێککەوتن کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەکە کۆتایی هات ڕێککەوتن کرا

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئاشكرا دەكات.

 ئەمشەو چوارشەممە 29-1-2025، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.

 ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ڕاگەیاند:

- لە کۆبوونەوەکە لێکتێگەشتنێکی گشتی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان

- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشە و ئەرێنی بوو.

- لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەسەر ئەوەی كە پڕۆژە یاسای بودجە وەکو خۆی پەسەند بکرێت بە هەمان ئەو ناوەڕۆكەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق، گرنگترین خاڵی نێو هەموارەكەش ئەوەیە كە نرخی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلار دیار کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه