سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ڕزگاركردنى ئه‌نبار، ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مریكا پلانی هه‌یه شارێكی گه‌وره بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار دروست بكرێت كه جێگه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌سى تێدا ده‌بێته‌وه و 50 ملیار دۆلاری تێده‌چێت.
حه‌مید هایس، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ڕزگاركردنى ئه‌نبار، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له كه‌ناڵى (زاگرس عه‌ره‌بى) ڕایگه‌یاند: "ترامپ پیاوێكی توندڕه‌وه، هه‌رچی بڵێت جێبه‌جێی ده‌كات و كه‌سیش ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه، نه له عێراق و له شوێنی تر، ئه‌وه‌شى خۆى به‌وه ده‌زانێت ڕووبه بوه‌ستێته‌وه، با هه‌ر له ئێستاوه خۆى بێده‌نگ بێت و كه‌نار بگرێت، زۆرێكیشمان بینی به‌و شێوه‌یه‌یان كرد".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ترامپ له خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا له (2016 - 2020) پلانی نیشته‌جێكردنى ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى هه‌بوو له بیابانه‌كانى ئه‌نبار، گوتیشی: "ئه‌مه ڕاستییه و پلان هه‌بوو له سنوورى ئه‌نبار شارێك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دروست بكه‌ن كه نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌سى له خۆ ده‌گرت و 50 ملیار دۆلارى تێده‌چوو كه به‌چه‌ند قۆناغێك له ماوه‌ى 10 ساڵدا دروست بكرێت".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ڕزگاركردنى ئه‌نبار، پێیوایه ترامپ ئه‌و پلانه‌ى له‌م خولى سه‌رۆكایه‌تییه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات، گوتیشی: "له ئه‌گه‌رێكدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ڕازی نه‌بن به دروستكردنى ئه‌و شاره، ئه‌وا ده‌بێت عێراق تێچووه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت و له شوێنێكی تر دروست بكرێت، ئه‌مه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و ئه‌مریكا باس كراوه".
وەڵام بدەوه