Kurdistan Press - شەڕ کەوتە نێو وەزارەتی دارایی عێراق شەڕ کەوتە نێو وەزارەتی دارایی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ کەوتە نێو وەزارەتی دارایی عێراق

 

بەهۆی ئاشكراكردنی چەندان كێشە كە لەلایەن تەیف سامی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، ئەو وەزیرە ئێستە هانا بۆ چەندان رێگە دەبات ئەو گوشارانەی لەسەریەتی كەمی بكاتەوە

شەوی رابردوو رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، باسی لە لیستی مووچە كرد كە نزیك بوونەتەوە لە چارەسەر.

هەرچی وەزارەتی دارایی عێراقە ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی دەركرد، خۆی ددانی بەوە ناوە كە كێشەی بۆ مووچە دروست كردووە، ئەویش بەهۆی كێشەی بچووكی وەزارەتێك یان بەڕێوەبەرایەتییەك، كەچی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی كوردستانی راگرتووە.

پێشتر وەزارەت و دەستەكانی عێراق ئەو كێشەیان هەبووە، ئەمڕۆ لیوای 63ی هێزەكانی حەشد لە كەركووك بڵاوی كردەوە، لەناكاو مووچەكانیان بڕیون بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانن، بەپێی یاسا بووایە كە تەیف سامی باسی دەكات، دەبوایە مووچەی عێراقیش دابەش نەكرێت، بەڵام هیچ كێشەیەكیان نەبووە. ئەو هەنگاوەی تەیف تەنیا بۆ خۆ رزگاكردنە لەو گوشارە زۆرەی لەسەریەتی، هەروەها هێشتا بەشێك لە ڕێنوێنیی ساڵی دەرنەكردووە، دەستی كردووە بە وەڵامدانەوەی هەر پەرلەمانتارێك و لایەنێك بیەوێت دژی فەرمانبەرانی كوردستان هەواڵ بڵاو بكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه