پێگەی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانە لیستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بۆ بنێردرێت كە خانەنشین كراون.
هەروەك ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستەكانی مووچە و ئەو كەسانەی كە خانەنشین دەكرێن، رەوانەی بەغدا بكات، پاشان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێت.
بەپێی ئەو ماڵپەڕە بێت، لە دوورترین حاڵەتدا، تا 10ی شوباتی 2025، مووچە دەنێردرێت.
وەڵام بدەوه