Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری نوێ گەیشت

رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، چەند وێنەیەكی بڵاو كردەوە و دەڵێ‌، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی فیدراڵم كرد كە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەكەی ژمێریاری وەزارەتەكان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەكاری لیستی مووچەی مانگی یەك و ئامادەكاری رێكخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاكراوی بەركار.

حەملان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، "پشتیوانیمان بۆ دووپات كردنەوە بۆ ئەوەی كارەكان بەزووی جێبەجێ ببن تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەرێنەوە بەغدا و میكانیزمی كاركردن و خەرجكردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێكردن".

" تیمە تەكنیكییەكانی حكوومەتی هەرێم رۆژانە تا شەوی درەنگ بەردەوام كار دەكەن هەموو داواكاری و تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ وردبینی و پەسەندكردنی بە پێی ئەو رێنوێنی و یاسا كارپێكراوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەری دەروات" رێباز حەملان وای نووسیوە. 

هەروەها دووپاتی كردووەتەوە كە حكوومەتی هەرێم ئیلتیزامەكانی لەسەریەتی جێبەجێ دەكات لە پێناو دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەكانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو بەشەی بۆی دیاری كراوە.    

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا