Kurdistan Press - هەواڵی خۆش هەیە لەبارەی مووچەی مانگی 12 و مانگی 1 هەواڵی خۆش هەیە لەبارەی مووچەی مانگی 12 و مانگی 1 | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش هەیە لەبارەی مووچەی مانگی 12 و مانگی 1

بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو، شاندێكی تری هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و كێشەكانی بەردەم مووچەی مانگی 12ی ساڵی پار و مووچەی مانگی یەكی ئەمسال چارەسەر بكەن.

ئەمڕۆ هەینی، 24ی كانوونی دووەم، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه‌ و ڕای گه‌یاندووه‌ كە ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ بكات.

خەلیل غازی لە لێدوانەكەیدا راگەیاند، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکوومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکوومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.

"ڕۆژی یه‌كشه‌م، شاندێکی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات." ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وای گوت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه