Kurdistan Press - لە عێراقەوە تەحەددای ئەمریکا دەکرێت لە عێراقەوە تەحەددای ئەمریکا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە تەحەددای ئەمریکا دەکرێت

لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی عێراقی كرد و خواستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە عێراق گەیاند بەوەی لەگەڵ داماڵینی چەكی میلیشیاكان و یەكخستیانن لە گەڵ هێزە تەناهییەكانی عێراق، بۆیە حكوومەتی عێراق لە رێگەی هێزە شیعەكان و ئێرانیشەوە هەوڵی دا میلیشیاكان بۆ دانانی چەكەكانیان رازی بكات، بەڵام ئەوان رەتی دەكەنەوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كە هەردوو میلیشیای نوجەبا و كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەیان و داماڵینی چەكەكانیان رەت دەكەنەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندیی بەردەوامی لەگەڵ میلیشیاكان هەبووە، ژمارەیەكیان رازی بوونە بە دانانی چەك و خۆهەڵوەشاندنەوە.

دووپاتی كردەوە، هەردوو گرووپی نوجەبا بە سەرۆكایەتیی ئەكرەم كەعبی و كەتیبەكانی حزبوڵا بە سەرۆكایەتیی ئەحمەد حەمیداوی، كە هەردوو گرووپ ناویان لە لیستی تیرۆری ئەمەریكادایە و زۆر لە ئێرانەوە نزیكن و لە دوای هێرشەكەی حەماس، رۆڵی سەرەكییان لە هێرشەكانی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا هەبوو، رەتیان كردووەتەوە بەهیچ شێوەیەك باسی دانانی چەك و هەڵوەشانەوەیان بكرێت. 

بەپێی سەرچاوەكە ئەو گرووپانە خۆیان لە حكوومەت و پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەهێزتر دەزانن و ناچنە ژێر باری فەرمانەكانی دەوڵەت و چاویان لەوەیە ئەوان دەوڵەت بەڕێوە ببەن، تەنانەت هیچ گرنگییەك بە گوشارەكانی سەر حكوومەتی عێراق لە لایەن ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نادەن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا