Kurdistan Press - دارایی عێراق لەسەر خەت بن دارایی عێراق لەسەر خەت بن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دارایی عێراق لەسەر خەت بن

 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە نووسراوێکی خێرا و بەپەلەی بۆ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ناردووە، نووسراوە سێ خاڵ لەخۆدەگرێت و داوای کردووە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر وەڵامی پێویستیان بۆ بنێرن

داواکارییەکان چین؟

یەکەم: لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە بکەن بەبێ ناوی ئەوانەی کە بڕیارە ئەمساڵ خانەنشین بکرێن. سیستمی پەیڕۆڵ ئەلیکترۆنییە و یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئۆنڵاین لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە دەکات، ئەمەش زۆر کێشە چارەسەر دەکات. 

دووەم: لیستی خانەنشینانی نوێ بە هەموو زانیارییەکانەوە ئامادە بکەن، کە بڕیارە لەسەر داواکاریی بەغدا ئەم مانگە سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین بکرێن و 35 بۆ 37 هەزار کەس دەگرێتەوە. ئەوانەی تاوەکو 31-12-2024 تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ خانەنشین دەبن. 

سێیەم: لیستی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ واتا 2025 خانەنشین دەبن،  واتا تا کۆتایی ئەمساڵ 31-12-2025، لیستی ئەوانیش بە جیاواز ئامادە بکەن، لەگەڵ میزان موراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە) کە لیستی خەرجییەکان دەگرێتەوە. لە نووسراوەکە باس لەوەش کراوە، پێویستە هەموو یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەت و دەستەکان لەسەر خەت بن بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک کە ناڕوون بێت، واتا کاتێک داواکارییەکان دەنێرنەوە ئەگەر پرسیاریان هەبوو، ڕوونکردنەوەیان پێبدەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه