Kurdistan Press - مەرجی بەغدا ئاشکرابوو بۆ ناردنی مووچە مەرجی بەغدا ئاشکرابوو بۆ ناردنی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرجی بەغدا ئاشکرابوو بۆ ناردنی مووچە

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێڕاق لەچوارچێوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان، پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیان خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکان ئەو بڕەیان خستووەتەڕوو کە دەبێت مانگانە ڕادەستیان بکرێت. دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتوون لەهەولێرن و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی داراییو ئابووری هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر کۆی پرسەکانی پەیوەست بە مووچە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەکەن.  سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیاند، "حکومەتی فیدڕالی داوای ڕادەستکردنی مانگانە 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەبێت دەست پێبکات لە بەرامبەردا پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکەن." ڕێککەوتن لەسەر پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە دانانی میکانیزمێکی دیاریکراوە، لە دانوستاندنی نێوان شاندی باڵادا یەکلایی دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا