Kurdistan Press - داع*ش قەوماندی داع*ش قەوماندی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داع*ش قەوماندی

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ (سێشەممە 21ى 1ى 2025) رایگه‌یاند، لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ چه‌كدارانى داعش لە ناوچه‌ى تارمیە لە باکووری بەغدای پایتەخت، ئەفسەرێکی سوپای عێراق و دوو سه‌رباز و كارمه‌ندێكى دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، کوژراون.

ئەو سەرچاوەیە به‌ میدیا عێراقییه‌كانى، ڕاگەیاند، "ئەفسەرێکی سوپای عێراق له‌كاتى ئەرکێکی هاوبەش لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لیوای 23ی پیادە لە قه‌زاى تارمیە لە پێکدادانێکدا لەگەڵ چه‌كدارانى داعش، کوژرا".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئه‌فسه‌ره‌ كوژراوه‌كه‌ فه‌رمانده‌ى فه‌وج بووه‌ له‌ سوپای عێراق و له‌كاتى ئۆپەراسیۆنەکەدا كوژرا كه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران.

لاى خۆیه‌وه‌ ماڵپه‌رى (سۆمه‌رییه‌ نیوز) بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نى سه‌ر به‌ داعش ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا جگه‌ له‌ ئه‌فسه‌رێك سێ سه‌ربازى دیكه‌ كوژران و پێنج سه‌ربازیش بریندار بوون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا