سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راگەیاند، بڕیارە لە کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیارى کۆتایى لەبارەى مووچەى مانگى 12ى مووچەخۆرانى هەرێم بدات.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، بە ئەگەرێکى زۆرەوە سودانى ناردنى مووچەى مانگى 12ى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکات
ئەو سەرچاوەیە گوتیشى، بەغدا بۆى دەرکەوتووە کە داتاکانى خۆى هەڵەى تێدایە و هەرێمى کوردستان راست دەکات، ئەو پارەیەى ناردوویانە بۆ مووچە بەشى مووچەى 11 مانگە و پێویستە مووچەى مانگى 12 بنێرن، بۆ ناردنیشى پێویستى بە بڕیارى سودانییە و لە کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى ناردنى دەدات.
وەڵام بدەوه