KurdistanPress...

CLOSE

لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باس لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە مافەکانی فەرمانبەران لە دەرماڵە و پلە بەرزکردنەوە بە تەواوی پارێزراون.

 وەزارەتی دارایی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە و ڕوونکردنەوە لەسەر چەندین پرسی پەیوەست بە مووچە و فەرمانبەران دا و دووپاتی کردەوە دەرماڵە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بەرواری شایستەبوونەوە هەژمار دەکرێت نەک لە بەرواری دەرچوونی فەرمانی وەزاری بۆ پلەبەرزکردنەوەکە و هەژمارکردنیان  بەپێی گشتاندنی بەشی یاسایی ژمارە (7497) لە 9/3/2021 دەبێت.

 وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەپێی گشتاندنی ژمارە (555) ی ساڵی 2025 وەزارەتی دارایی ڕوونیدەکاتەوە کە ڕێکارەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی گواستنەوەی خزمەت و پلە بەرزکردنەوە و هەژمارکردنی خزمەتی گرێبەستەکان و خزمەتی ڕۆژنامەوانی و پارێزەرایەتی و هی تر، ڕێکارێکن ساڵانە پەیڕەو دەکرێن لەپێناو دیاریکردنی تەرخانکراوە داراییەکان بە وردی.

 سەرباری ئەوەی گواستنەوەی خزمەت لەلایەکەوە بۆ لایەنێکی دیکە پێویستی بە گواستنەوەی پارە تەرخانکراوەکان هەیە کە ئێستا ناکرێت جێبەجێ بکرێت، بەهۆی تاوەکو ئێستا خشتەی بودجەی ساڵی 2025 بەردەست نییە، لەگەڵ دڵنیابوون لە ڕێکخستنی خەرجی حکومی و دیاریکردنی سنووری پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتەکان و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت، لەوانەش هەرێمی کوردستان.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە وەزارەتی دارایی دەڵێت: وەزارەت جەخت لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرە نوێیەکان و زانینی ژمارەی فەرمانبەرانی فعلی و نافعلی دەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی مووچەکانیان بە شێوەیەکی دروست لە مانگی کانوونی دووەم(مانگی یەک ئەمساڵ).

 ڕێککارەکانی دەستبەکاربوونی یەکەمەکان و دەرچووانی ساڵی 2024 کە سەربە ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدراڵین تەواو نەبووە و زانیارییە تایبەتیەکان  هێشتا لە نوێکردنەوەدان.

وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەش کردووە، وەزارەت زۆربەی پارە تەرخانکراوەکانی بۆ پلە نوێیەکانی ساڵی 2024ی وەزارەتەکان تەرخانکرد، بەڵام جێبەجێکردنی ڕاستەقینە هاوکات دابەشکردنی لەسەر ئاستی فەرمانگەکان بووە، لەبەر ئەوە وەزارەت ئێستا کار لەسەر بەدواداچوونی تێچووە داراییەکانی فەرمانبەران دەکات بۆ تۆمارکردنیان بە شێوەیەکی دروست و دڵنیابوون لە نەبوونی کەمی لە تەرخانکردنی پارە لە خشتەکانی خەمڵاندنی بودجەی ساڵی 2025..

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه